سەرۆکی گشتی هودا پار پێشوازی دەکات لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ناوەندی گشتی حیزبەکەی پێشوازی کرد لە عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.
دوای دیدارەکە هەردوو سەرۆک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ڕێکخست و هەردوو سەرۆک باسیان لە خۆشحالی خۆیان بەهۆی سەردانەکە کرد.
یاپجیئۆغلو وتی، "بەڕێز عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان سەردانی ناوەندی گشتیمان کرد. بەخێرتنیان و شاندی یاوەر دەکەم. سوپاسیان دەکەم بەهۆی ئەم سەردانە. هیوادارم ئەم سەردانە ببێتە وەسیلەی گەشەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوو حیزب."
عەلی باپیر باس لە خۆشحالی خۆی کرد بۆ سەردانەکە و وتی، "ئومێدوارم هودا پار ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر گەشەبکات و بەرەو پێشەوە بچێت. چونکە خەڵکی کوردستانی باکوور زۆر پێویستیان هەیە بەو ناسنامەی کە هودا پار هەڵیگرتووە کە ناسنامەی ئیسلامەتییە. وە ئیسلام ئایین و مێژوو و کولتووری میللەتەکەمانە. هەر بیرۆکەیەکی دیکە شتێکی غەریب و نامۆیە بۆ میللەتی کورد. هیوادارم میللەتی کورد بە گشتی چ لە باکووری کوردستان و چ باشوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات، زیاتر بگەڕێتەوە سەر ڕەسەنایەتی خۆی. بێ گومان گەڕانەوەی میللەت کورد بۆ ڕەسانەتی ئیسلامیی خۆی فاکتەرێکی زۆر بەهێز و کاریگەر دەبێت بۆ زیاتر پەیدابوونی تەبایی. نەمانی ئەو دووبەرەکی و ناکۆکی کە ئێستا هەیە بەهۆی وەشاندنی تۆوی حیزبی عەلمانی لە نێو میللەتەکەماندا. هیوادارم کە پەوەیدنی دووقۆڵی ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشکەوە بچێت. بە تەئکیت، چ ئێمەن چ ئەوان چ هەر لایەنێکی دیکەی ئیسلامی ناتوانێت جگە لە دڵسۆزی بۆ خەڵک شتێکی دیکەی هەبێت."
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "میللەتەکەی ئێمە زۆر پێویستی هەیە بە هەوینی برایەتی، تەبایی و ئاشتی زیاتر لە نێودا هەبێت. ئومێدیشم وایە کە جەنابی سەیدا زەکەریا لە نێو وەفدی دانوستانکاری ئەو پرۆسەیەی ئاشتەواییشدایە لە نێوان دەوڵەت و پەکەکە دەستیپێکردووە، هیواداریم ئەم پرۆسەیەی ئاشتەواییەش بە ئەنجام بگات. وە هەردوولا زیاتر لە یەکدی بێنە پێش و متمانە بە یەکدی پەیدا بکەن. خەڵکی تورکیا بە گشتی، بە کورد و تورک و میللەتەکانی دیکەش زۆر پێویست بەو پرۆسەیە هەیە کە سەروبەر بگرێت. هیوادارم لە شوێنەکانی دیکەش لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە ڕۆژهەڵاتیش و هەروەها لە باشووریش هەموومان زیاتر بیر بکەین بۆ خاڵە هاوبەشەکان. خودای گەورە دەفەرموێ، ئەو خاوەن کتێبەکان وەرن بۆ ئەو شتەی کە هاوبەشە. ئێمە دەبێت لەگەڵ نامسوڵمانانیشدا بۆ خاڵی هاوبەش بگەڕێین، چ جای لە نێو خۆماندا."
ناوبراو لە کۆتاییدا سوپاسگوزاری هودا پار کرد بۆ پێشوازییەکە گەرمەکەی یاپجیئۆغلو و هودا پار.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەم کورتە فیلمە دیکۆمێنتارییە باس لە برنجی قەرەژداغ دەکات، کە بە هەوڵێکی زۆرەوە لەسەر زەوییە بەردینەکانی ناوچەی قەرەچاداغی دیاربەکر چێنراوە. چیرۆکی کار و ئەزموونی سەد ساڵەی جووتیاران دەگێڕێتەوە کە بە داس دروێنە دەکەن، سەرەڕای هەموو ئەگەرە تەکنەلۆژییەکانی ئەو سەردەمە.
بەهۆی تەقینەوەیەک لە کێڵگەیەکی نەوتی بەسرە کەسێک گیانی لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
وۆرکشۆپی "چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" کە لە لایەن هودا پار ڕێکخراوبوو بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی کۆتایی کۆتایی هات.